به‌په‌له

سینه‌م محه‌مه‌د: ته‌نها تره‌مپ ده‌توانێت ئه‌ردۆغان بوه‌ستێنێت

سیاسه‌تمه‌دارێكى كورد له‌واشنتۆن كه‌ نوێنه‌رایه‌تى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تورکیا دەیەوێت ئەو دۆخەی ئێستا لەڕۆژئاوای کوردستان‌و سوریا هەیە بقۆزێتەوە”، ده‌شڵێت:”به‌ڵام ئەمریکا لەهەوڵدایە، شەڕ لەسوریا ڕونەدات، ترەمپ نایەوێت لەگەڵ دەستبەکاربونی شەڕو ئاڵۆزیی هەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها تره‌مپ ده‌توانێت ئه‌ردۆغان ڕابگرێت”.

سینەم محەممەد سیاسەتمەداری کوردو نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ناسراو به‌(مه‌سه‌ده‌) لەواشنتۆن ڕایگه‌یاند، “دەمانەوێت وەکو هەموو سوریا لەناوچەکەی ئێمەش شەڕ نەبێت، دەمانەوێت ئاگربەستەکەی ئەمریکا درێژبکرێتەوە، تورکیا دەیەوێت هێرشی سەر هەموو ڕۆژئاوای کوردستان بکات نەک تەنها کۆبانێ، ئێمه‌ش هۆشداریده‌ده‌ین لەوەی ئەگەر تورکیا هێرشەکەی بکات، ئەوا سەرجەم خەڵک‌و پێکهاتەکان زیانمەند دەبن”.

نوێنەری مەسەدە لەواشنتۆن ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، “ئەردۆغان دەیەوێت بۆشایی نێوان سەرۆکایەتی ترەمپ‌و بایدن بقۆزێتەوە، بەڵام ترەمپ دەتوانێت ئەردۆغان ڕابگرێت، ترەمپ نایەوێت لەگەڵ دەستبەکاربونی شەڕو ئاڵۆزیی هەبێت، ئێمه‌ جەخت لەوتەکانی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە لەپۆستێکی ئێکسدا پێشنیازی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی لەکۆبانێ کردوه‌، ناوچەی لەچەک داماڵدراو دەبێت لەژێر چاودێریی ئەمریکادا بێت”.

به‌وته‌ى نوێنەری مەسەدە لەواشنتۆن، “باشتروایە کورد بەیەکدەنگیی بچنە دیمەشق بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا لەدوای ڕوخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *