سپای پاسداران ھاتوچۆی لە شاھۆ قەدەغە كرد و چەندین شوێنی تۆپباران كرد

سپای پاسدارانی ئێران بە بیانووی بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی و تۆپباران كردنی بەرزاییەكانی شاھۆ لە ڕوانسەر، ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی لە بەشێك لەو ناوچەیە قەدەغە كرد.

دانیشتوویەكی گوندێكی داوێنی شاخی شاھۆ بە تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستانی گوتووە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسداران كاروانێكی كەلوپەل و كەرەستەی قورسی سەربازیی لە دەوروبەری شاھۆ لە ڕوانسەر جێگیر كردووە. لە ڕێگەی ئەنجومەنی گوندەكانەوە بڵاوكراوەتەوە كە ھاتوچۆی ھاووڵاتییان بۆ ناوچە دیاریكراوەكانی شاھۆ بە تەواوی قەدەغەیە و بەرزاییەكانی ئەم شاخە، لەوانەش ناوچەی “پیرخدر” تۆپباران دەكرێن.

بەپێی ئاگادارییەكی ئەنجومەنی گوندی “شوانكارە” لە بەشی شاھۆی شاری ڕوانسەر، قەدەغەی ھاتوچۆ لە بەرزاییەكانی شاھۆ لە گوندی بەدرئاوا تاوەكوو پیرخدر و تەنگەی گڵیچی دەگرێتەوە. پێشتریش سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ، بەھۆی تۆپبارانی سپای پاسداران لە ناوچەكانی سەر بە كامێران، ئاگرێكی بەرفراوان لە شاخی شاھۆ كەوتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *