بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومیی، بەهۆی فشارە گەورەکانی ئەمریکا لەسەر عێراقو هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەتاران کردوە جڵەوی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکات بۆئەوەی لەخاکی عێراقەوە هێرشنەکەنەسەر ئیسرائیل.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندوە، لایەنی ئەمریکی ماوەیەکە فشاردەخاتەسەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری میلیشیا چەکدارییە شیعییەکان بکات لەخاکی عێراقەوە هیچ هێرشێک دژ بەخاکی ئیسرائیل ئەنجامنەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکییەکان هەڕەشەیەکی ڕونیان لەئیسرائیلەوە گەیاندوهتە بەغدا کە ئەگەر عێراق وەک خاڵی هێرشکردنەسەر ئیسرائیل لەلایەن ملیشیا چەکدارییە شیعییەکانەوە بەکاربهێنن، ئەوە هەر لەناوخاکی عێراقدا هێرشدەکرێتەوەسەر ئەو هێزانە.
ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوە ناوی ئاشکرانەکرێت ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی عێراق داوای لەتاران کرد دەستوەردان بکات بۆ فشارخستنەسەر گروپە چەکدارەکانو دڵنیابون لەوەی هیچ چالاکییەکی سەربازیی لەخاکی عێراقەوە دژ بەئیسرائیل ئەنجامنادەن.
قەندیل پرێس