به‌په‌له

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا له‌ پاريس کۆبوونەوە

ڕۆژی دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا له‌ كۆشكى ئیليزێ له‌ پاريس، کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانى پەیوەندییەکانیان کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى لە کۆشکى ئیلیزێ پێشوازییەکى فەرمیی لە لایەن ماکرۆنەوە  لێکراوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا، هه‌ردوولا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كردووە و جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوەندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردووەتەوە.

هه‌روه‌ها‌ هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌.

له‌ ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لەبارەى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن  جەختیان له‌ گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌‌، كرده‌وه‌.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *