دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجانەی لەلیبیا دەستگیرکرابون، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا لەڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی شاری بەنغازی لیبیا سه‌رجه‌میان بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ماوەیەکە بەشێک لەو هاوڵاتیانه‌ى دەیانەوێت بگەن بەئەوروپا ڕێگه‌ی لیبیا بەکاردەهێنن، لەڕابردودا ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەو ڕێگه‌یە یان ڕفێنراون یان دەستگیرکراون.
د. موسەنا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، “کەسێکمان ناردوەتە فڕۆکەخانەی بەنغازی تا ئاگاداری ئەو گەنجانەبێت، هەروەها لەگەڵ ئاسایشی فڕۆکەخانە قسەکراوە، هەر 24 گەنجەکە دەنێردرێن بۆ هۆتێلێک تا دەتوانرێت بلیتی گەڕانەوەیان بۆ دابین بکرێت‌و بێنەوە هەرێمی کوردستان”.
یەکێک لەو گەنجانەی لەفڕۆکەخانەی بەنغازی ده‌ستبه‌سه‌ره وتویه‌تى، “چاوەڕوانی ئەوکەسەین کە بڕیارە بێت بۆ لامان تائێستا نەهاتوە، وابڕیارە بنێردرێین بۆ هۆتێلێک تا تکتمان بۆ دابیندەکرێت”.
پێشتریش د. ئەحمەد سەحاف هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لەلیبیاو د. موسەننا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەپەرلەمانی عێراق باسیان له‌وه‌كردوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌سه‌لامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه بۆ هه‌رێمى كوردستان خستوه‌ته‌گه‌ڕ.
قەندیل پرێس