به‌په‌له

سبەی پەکەکە هەنگاوێکی نوێ بۆ پرۆسەی چارەسەری دەنێت

بڕیارە سبەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا هەنگاوێکی نوێی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری رابگەیێنێت.

ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025 میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی بانگەوازیی رێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، سبەی گەریلاکانی ئازادیی هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێن.”

لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا راگەیێندراوێکی فەرمی دەخوێندرێتەوە و تێیدا ئاماژە بە هەنگاوی نوێی پەکەکە بۆ پرۆسەی چارەسەری دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە لە هەرێمی کوردستان گوتی، “هەنگاوەکە لەلایەن ژمارەیەک گەریلاوە دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی.”

لەبارەی نێوەڕۆکی پەیامی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەوە، سەرچاوەکە گوتی، “پێدەچێت گواستنەوەی گرووپێک گەریلابێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.”

بەپێی زانیارییەکان، کۆنگرەکە لە بناری قەندیل لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.”

هەنگاوەکە دەبێتە قۆناخی یەکەمی هەنگاوێکی کردەیی لەلایەن پەکەکەوە.

27ی شوباتی 2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە لە راگەیێندراوێکدا داوای لە پەکەکە کرد، چەک دابنێت و کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە، دواتر پەکەکە رایگەیاند، 5 بۆ 07ـی ئایار، کۆنگرەی 12ی بەڕێوەبردووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە.

11ی تەممووز، لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، گرووپێک گەریلای پەکەکە وەک “نیازپاکی” بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیادا چەکەکانیان سووتاند.

لە رێوڕەسمەکەدا 30 گەریلا کە لەنێویاندا بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و سێ بەرپرسی باڵای دیکە هەبوون، چەکەکانیان سووتاند.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *