به‌په‌له

روانگەی سووری: لە منبج ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون

روانگەی سووری رایگەیاند، لە یەک رۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی منبجدا، ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون و ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش گیانیلەدەستداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ تۆپبارانی تۆپخانەکان و بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، شەڕ و پێکدادانەکانیش لە باشوور و رۆژهەڵاتی منبج بەردەوامن.
پێشتر هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی سەر بە تورکیا بە پاڵپشتی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆشی نوێی تورکیا لە باشوور و رۆژهەڵاتی منبجەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیویانە شکست بەهێرشەکە بهێنن و ژمارەیەک چەکدار بکوژن و ئامێرە جەنگییەکانیان تێکبشکێنن.

لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 ـەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی دەستەی تەحریری شام بۆ سەر هێزەکانی بەشار ئەسەد، گرووپەکانی نزیک لە تورکیاش هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێکردووە.

هەسەدە لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و منبج پاشەکشەی کردووە، کە وەک خۆی دەڵێت بە رێککەوتن بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *