روانگەى سوورى: لە شەڕەکانی بەنداوى تشرین 401 کەس گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەى دواین ئامارى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، بەهۆى شەڕ و پێکدادانەکانى 36 رۆژى رابردوو لە نزیک بەنداوى تشرین و پردى قەرەقۆزاق 401 کەس گیانیان لەدەستداوە.

روانگەى سوورى بڵاویکردەوە، 36 رۆژە شەڕ و پێکدادانەکانی نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە و تورکیا پاڵپشتی ئاسمانیی گرووپە چەکدارەکان دەکات.

بەگوێرەى ئامارى روانگەى سوورى، 292 چەکدارى گرووپەکانى نزیک لە تورکیا کوژراون، هەروەها 36 هاوڵاتیی سڤیل کە پێنج ژن و دوو منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 73 کەس لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات کوژراون.

لە مانگى رابردوودا بە نێوەندگیری ئەمریکا رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپەکانى نزیک لە تورکیا راگەیەندرا، بەڵام تورکیا و گرووپەکان پێداگری لەسەر کۆنترۆڵی بەنداوی تشرین دەکەن.

هاوکات هاوڵاتییانى کۆبانێ بۆ پاڵپشتى مرۆیى بەنداوەکە چەند رۆژێکە لەوێ ماونەتەوە و تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومانیان دەکات و بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 40 کەسى دیکەش برینداربوون .

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *