وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “د.کامیران بەرواری” سیاسەتمەدار و ئەندامی کۆنگرەی نشتیمانی کوردستان کەنەکە، دەربارەی بڕیار و راسپاردەکانی 23ـیەمین کۆنگرەی کەنەکە، و پێڤاژوی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سیاسی کوردستان”.
د.کامیران بەرواری: کەنەکە بەڕنامەو پلانی جیاوازی بۆخۆی و هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە و بێ هەبوونی پەکەکەش لە کۆنگرەکەدا ئەرکەکانی خۆی ئەنجامدەدات، و ئاگاداری تەواوی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە.
هۆکاری بەشداری نەکردنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆنگرەی کەنەکەدا خۆی لە تەواوی لایەنی چوار پارچەی کوردستان خۆی بەگەورەتر دەبینێت و مافی سەرکردایەتی کردنی هەرچوار پارچەی کوردستان بەخۆی دەزانێت، ئەگەر سەرۆکایەتی ڕەها لەدەست ئەواندا نەبێت بەشدار نابن.
هەموو سیاسەتمەداران لەسەر ئەو خاڵە کۆکن کە هەتاوەکو باکوری کوردستان ڕزگار نەکرێت، کوردستانی گەورە ئازاد ناکرێت و لە چارچێوەیەدا بۆ سەرکەوتنی دۆزی کورد لە باکوری کوردستان بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەوانە:
یەکەم؛ ئەرکی تورکیایە پەکەکە و تەواوی ئازادیخوازان لە لیستی تیرۆر دەربکات
دووەم: بریاری ئازادی بۆ سەرۆک ئۆجەلان و گیراوان دەربکرێت لە پەرلەمانەوە و هێرشەکانی لە ڕۆژئاوا و باکور و باشوری کوردستانەوە بوەستێنێت و تورکیا لەشکری خۆی لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.
سێیەم؛ پێویستە کەسایەتییەکانی وەک موراد قەرەیلان و جەمیل بایک و دۆڕان کاڵکان لەلیستی داواکراوانی ئینتەرپول دەربهێندرێن، کە میللەتی کورد هەرگیز خەباتیان لەیادناکات.
پەکەکە چەکەکانی ڕادەست نەکردووە بەڵکو تەنیا بێدەنگ کردووە و دانانی چەک و ڕادەستکردنی چەک جیاوازە، ئەو پرۆسەیەکی پەکەکە ڕاگرتنی شەڕە و چەکەکانیان لە شان و لە تەنیشت خۆیان داناوە و بەپێ پرۆسەی ئاشتی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە لایەن تورکیاوە هەنگاوەکان بەردەوام دەبن.
قەندیل پرێس