به‌په‌له

دەوڵەت-نەتەوە بۆ کورد زەروورەتە

✍ ڕزگار بەهاری

بە بڕوای من ئەم جۆرە شیکردنەوانە نابەرپرسیارانە و نالۆژیکین. دژی بەرژەوەندیی نەوەکانی داهاتوو و ئاسایشی نیشتمانیی کوردن و لە بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستاندا دەبن. هەروەها ڕاستییەکان دەشێوێنن، چونکە تەنیا بەشێک لە ڕاستییەکان دەڵێن.

لەم سەردەمەی مێژوودا، دەوڵەت-نەتەوە هەم خاک و هەم گەل دەپارێزێت. ئەگەر کورد دەوڵەت-نەتەوەی خۆی هەبێت، دەتوانێت:
• دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆی هەبێت،
• ئابوورییەکی سەربەخۆی هەبێت،
• چەک و فڕۆکە بۆ خۆپاراستن بکڕێت،
• هێما و سەرچاوەکانی بە ناوی خۆی تۆمار بکات و ڕێگە نەدات دەوڵەتانی دیکە بیانکەن بە ناوی خۆیانەوە،
• بەپێی خواست و ئیرادەی خۆی ژیان بکات، نەک بە ویستی داگیرکەران،
• لەگەڵ زلهێزەکان هاوپەیمانی دروست بکات،
• کاڵا بەرهەم بهێنێت و هاوردە و هەناردە بکات،
و دەیان و سەدان بابەتی دیکەش.

نەبوونی دەوڵەت لەم زەمەنەدا نەک ئێمەی کوردی خۆشبەخت نەکردووە، بەڵکوو زۆربەی نەهامەتییەکانمان لە ئەنجامی نەبوونی دەوڵەت و وڵاتی سەربەخۆی کوردستانە. بە پێچەوانەوە، بوونی دەوڵەت دەتوانێت بمانپارێزێت.

لەوانەیە دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوە لە سەرەتادا لە فەڕەنسا و ئاڵمانیاوە هەڵە و نائەخلاقی بووبێت، بەڵام ڕەوتی ئێستای جیهان بەم شێوەیەیە، و بەرژەوەندیی گەلێکی زیاتر لە 60 ملیۆن کورد ئەمە دەخوازێت.

ئەگەر کەسێک بڵێت دەوڵەت-نەتەوەی وەک ئاڵمانیای نازی و عێراقی بەعس خراپ بوون، وەڵامەکەی ئەوەیە کە کورد دەتوانێت دەوڵەتی (بەهێزی) خۆی هەبێت بەبێ ئەوەی هێرش بکاتە سەر گەلانی دراوسێ و ژینۆسایدیان بکات. هەروەها نابێت تەنیا نموونە خراپەکان باس بکرێن؛ دەبێت باسی ئەو دەیان نەتەوەیەش بکرێت کە بەهۆی بوونی دەوڵەت و وڵاتی سەربەخۆیان، وەک فنلاند، سوید، سویسرا، بەلجیکا، مالیزیا، بەحرەین، قەتەر و زۆری دیکە، خەڵکەکەیان پارێزراون و ژیانێکی باشیان هەیە.

لە ئێستادا بڕوام وایە دەوڵەت-نەتەوە بۆ کورد زەروورەتە، و باشترە هەم گەل لە ناوخۆ و هەم حزبەکان لەم چوارچێوەیەدا هەنگاو بنێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لەسەر ئینتگراسیۆن بە سێ ڕۆچنە!

✍ شاڕوخ حەسەن‌زادە یەک: تێڕوانین و جیهانبینی سیاسیی سەرکەوتوو بۆ کۆمەڵگەی کوردستان دەبێ لەسەر بنەمای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *