دەستەی ئەمنیی عێراق: هاوپەیمانان سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان ڕادەستی عێراق کردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووەتەوە.

سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە “ئەلجەزیرە”ـی وت “پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سوپای عێراق کۆتایی هاتووە و ئێستا هیچ بنکەیەکی سەربازی یان هێزێکی شەڕکەری بیانی لەناو خاکی عێراقدا بوونی نەماوە”.

مەعن وتیشی “هیچ هێزی جەنگاوەری یان ڕاهێنانی بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوای ٣٠ی سێپتەمبەر نامێنێت”.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە تەواوی ئامادەن بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵات بەبێ پشتبەستن بە بنکەی بیانی. هاوکات دەشڵێت “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان دوای کشانەوەیان دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵی”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *