به‌په‌له

دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرا

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى ٥٣ په‌رله‌مانتار کۆبوونەوەى خۆی دەستپێکرد، پەرلەمانتاران دەنگیان دا بە ڤاڵا فەرید وەک سەرۆکى پەرلەمان و مونا قاوەچی وەک سکرتێری پەرلەمانى هەرێمى کوردستان.

پەرلەمانتارانى یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ چەند لایەنێکى دیکە بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کردووە، چونکە پێشتر هیچ ڕێککەوتنێک لە سەر پۆستەکان نەکراوە.

دواى ئەوەى دوێنێ بەشێک لە پەرلەمانتاران لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە سەرجەم پەرلەمانتاران کرد، ئەمڕۆ بەشدارى کۆبوونەوەى پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێرن.

ئەمڕۆ بەبەشدارى ٥٣ په‌رله‌مانتار، پەرلەمان کۆبوونەوەى خۆی دەستپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربوو ده‌نگیاندا ببە ڤاڵا فەرید وەک سەرۆکى پەرلەمان و مونا قاوەچی وەک سکرتێری پەرلەمانى هەرێمى کوردستان.

هاوکات ڕامى نوری بە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرا، بەمەش دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەتەواوى پێکهێنرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *