دەزگای ئاسایش هەواڵێکی قەندیل پرێس دەربارەی ئەمەریکییە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى لالەزار پشتراست دەکاتەوە و بە “کرێگیراو” ناوی دەبات

قەندیل پرێس – هەولێر

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەواڵیکی قەندیل پرێس پشت راست دەکاتەوە لەبارەی ئەو كەسە ئەمریكییەی كە لەنێو دەستگیرکراوانی لالەزاری سلێمانیدا هەیە بە “بەکرێگیراو” وەسفی دەکات و دەڵێت، “ئەو کەسە بێ ئاگاداری وڵاتەکەی مەشقی بە هێزی میلیشیایی کردوە”.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: “هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن لە شەوی ڕووداوەکەی لالەزاردا لە 22ـی 08ـی 2025 دەستگیرکراوە”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشدا”پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ برایان ویڵسن دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بوە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دوپشک)”.

ئەوەشی خستەڕو”برایان ویڵسن وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بوە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت”.

سەرچاوەیەک لەنێو “بەرە گەل“ بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لەناو ئەو 200 کەسەی کە لە لالەزار دەستگیرکران، هاوڵاتیەکی ئەمەریکی تێدایە کە تاکە بیانی ناو دەستگیرکراوانەو ماوەیەکی زۆرە لەلالەزار بووە.

هاوڵاتییە ئەمریکییەکە ناوی ”برایان ویڵسن”ە، خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكایه‌، سه‌ربازی خانه‌نشینه‌ له‌ هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا. بەڵام خۆی خانەنشین کردووە و وەک ڕاهێنەری سەربازی کاری کردووە. لە ساڵی 2014 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و مەشقی بە چەکدارانی رۆژئاوا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە لە ڕۆژئاوای کوردستان لاهور شێخ جەنگی ناسیووەو ناسینی لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەرگای هەرێمی کوردستانی بۆ دەکاتەوە و لە ساڵی 2021 و بە دیاریکراوی دوای ڕووداوەکانی 8ـی تەموز چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *