به‌په‌له

دەرچوونی دوو کۆرسی نوێ لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە دێرەزور

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە لە ئەکادیمی شەهید «دڵکەش عەفرین» لە دێرەزور مەراسیمی دەرچوونی دوو کۆرس بەڕێوەچووە؛ یەکێکیان بۆ کادری فەرماندەیی و ئەوی دیکەیان بۆ هێزە تازە مەشق پێکراوەکان.

بە کۆی گشتی ٢٥٠ شەرڤانی ژن و پیاو ئەم کۆرسانەیان تەواو کردووە؛ ڕووداوێک کە بە وتەی چاودێرانی ناوخۆیی، بەردەوامی بەهێزکردنی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و توانای سەربازی قەسەدە و ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور دەردەخات.

مەراسیمەکە بە ڕێپێوانی سەربازییەوە دەستی پێ کرد و فەرماندە باڵاکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک تێیدا ئامادە بوون. هێزەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)یش بەشداری و رۆڵێکی بەرچاویان لە کۆرسەکاندا هەبووە.

لوقمان خەلیل، ئەندامی سەرکردایەتی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە وتەیەکدا پیرۆزبایی لە دەرچووان کرد و گوتی: «ئەندێشە، زانست و هۆشیاری بناغە سەرەکییەکانی شۆڕشگێڕین و چەک تەنها ئامرازێکە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.»

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *