دیداری ئیمراڵی و هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی هەسەدە

عەبدولقادر سەلڤی، رۆژنامەڤانیی تورکیا لە رۆژنامەی حوڕییەتی وڵاتەکەیدا بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێ، لە سەردانی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی، مەهەپە و دەم پارتی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، باس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ش کراوە.

سەلڤی دەڵێ، ئۆجەلان لەبارەی تێکەڵبوونی هەسەدە بە هێزەکانی سووریا پەیامێکی روونی داوە.

حوسێن یایمان، پەرلەمانتاری ئاکپارتی؛ فەتی یڵدز، پەرلەمانتاری مەهەپە و گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی کە ئەندامی ئەو لیژنەیەن لە پەرلەمانن بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکهێنراوە، رۆژی دووشەممە چوونە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.

عەبدولقادر سەلڤی بابەتێکی لەبارەی دیدارەکەی شاندی کۆمیسیۆن و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکردوەتەوە کە لە بەشێکیدا هاتووە، “ئۆجەلان پەیامێکی روونی لەبارەی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سووریا داوە، کاتێک داوای کردووە هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا بێ و ئاماژەی بە گرنگیی بوونە بەشێک لە سووریای نوێ داوە؛ هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە کە ئایا بانگەوازەکەی 27ی شوباتی ئۆجەلان هەسەدە دەگرێتەوە یان نا.”

سەلڤی نووسیویەتی، “پێشتر خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بە زمانێکی روون رایگەیاندبوو کە پەیامەکە هەسەدەش دەگرێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو رێککەوتنەی رۆژی 10ـی ئادار لە نێوان هەسەدە و دیمەشق واژۆکرا، هەسەدە تاوەکو ئێستا خۆ خافڵاندنی هەڵبژاردووە.”

“تێبینییەکانی ئیمراڵی”

شامیل تەییار، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی لە بازنەی دیلۆک، شەوی رابردوو نووسینێکی لەبارەی دیداری شاندی کۆمیسیۆن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ناوی “تێبینییەکانی ئیمراڵی” بڵاوکردەوە.

تەییار ئاماژەی کردووە لە دیدارەکەدا، ئەگەرچی گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، نوێنەرەکەی دەم پارتی داوای کردووە وێنەیەکی یادگاری بگرن، بەڵام وێنەکە نەگیراوە.

شامیل تەییار دەڵێ، “لەکاتێکدا کاردانەوەی تووند بەرامبەر سەردانەکە هەیە، وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە هەڵەیەکی گەورە دەبوو. بەڵام، دەوڵەت دیدارەکەی بە ڤیدیۆ تۆمارکردووە”.

ئەو کەسایەتییەی ئاکپارتی رایگەیاندووە، لە دیدارەکەدا نیگەرانییەکانی رای گشتی قسەیان لەسەر کراوە، “بەتایبەتی دوو بابەت: پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکددانانی داوە، بەڵام بۆچی ئەم پرۆسەیە لە کرداردا وەک ئەوەی دەخوازرێ بەڕێوەناچێ؟ هەروەها بۆچی کێشەی یەپەگە لە سووریا چارەسەر ناکرێ؟ ئۆجەلان بە کورتی دەڵێت، دەتوانن هەموو بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە تێبپەڕێنن، بە یەپەگەشەوە لە سووریا”.

بە گوتەی شامیل تەییار، ئۆجەلان نەخشەڕێگەیەکی تایبەت بە پرسی رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئامادە کردووە. سەلڤی باسی نێوەرۆکەکەی نەکردووە و دەڵێت، “با نەچمە نێو وردەکارییەکەیەوە.”

تەییار هەروەها رایگەیاندووە، “ئەو تێبینییە هەستیارانەی نێو دیدارەکە، رۆژی سێشەممە 26-11-2025 گەیەندرانە بەرپرسانی باڵای دەوڵەت. ئەوە بە هیوابەخش دەبینرێت، بەڵام هێشتا بەربەستی جیدی هەن کە دەبێت تێبپەڕێندرێن. سەبارەت بە بۆچوونی خۆشم دەڵێم، لەنێو ئاکپارتیدا ‘گەشبینییەکی هۆشیارانە’ هەیە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *