به‌په‌له

دۆخی خراپی تەندروستیی زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی كورد لە زینداندا

زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ و مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری تەندروستی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکیی پێویست لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بێبەش كراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە لەم دواییانەدا نەشتەرگەریی «ئامبۆلیزاسیۆنی فیبرۆم»ی بۆ کراوە بەڵام تەنیا ۲۴ کاتژمێر دواتر بەبێ ئەنجامی تەواوی پرۆسەی دەرمان و چاودێریی دوای نەشتەرگەرییەکەی بۆ بەندیخانە گەڕێندراوەتەوە.

زەینەب جەلالیان چالاکی سیاسیی کورد لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پژاك دەستبەسەركرا و بە ئیعدام مەحكووم كرا، دواتر لە ساڵی ١٣٩٠ حوكمەكەی بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بڕیاری سێدارەی وەریشە مورادی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە بەهۆی «کەموکوڕیی لێکۆڵینەوە»

لقی ٩ی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی کەموکوڕیی لێکۆڵینەوە و پابەندنەبوونی یاسا، بڕیاری سێدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *