داوایەکی هاکان فیدان لەبارەی کوردەوە

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، دەشڵێت ” نابێت چەک لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەوەی دەوڵەتی سوریا بێت”.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، وەکو چۆن بۆ خۆمان ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت، بۆ سوریا و وڵاتانی دیکەی دراوسێش هەمان شتمان دەوێت.”

ئەوەشیخستەڕوو،” چاوەڕێین هەسەدە رێککەوتنەکەی 10ی ئادار جێبەجێ بکات و نابێت چەک لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەوەی دەوڵەتی سوریا بێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *