خۆكوژیی دوو ژن لە مەھاباد و سەقز

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شیلان فەیزی، خەڵکی مەهاباد، کە تەنیا ١٥ ڕۆژ لە زەماوەندەکەی تێدەپەڕی، بە هۆکارێکی نادیار، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ھەروەھا شەوی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەر، شەرمین غەفاری، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی حاجی ڕەزا غەفاری، جێگری شارەداریی سەقز و دانیشتووی گەڕەکی نەشمیلانی سەقز، بە شێوەی خۆبەردانەوە لەسەر بان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەی ئاگادار، خۆکوژیی ئەم کچە لاوە، بۆ گوشاری لەڕادەبەدەری بنەماڵەکەی و لێسەندنەوەی مۆبایلەکەی دەگەڕێتەوە.

كێشە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان لە ئێراندا بەھۆی ناكارامەیی بەرپرسان، بەدوادانەچوونی كێشە و گرفتی ھاووڵاتییان، کلتووری پیاوسالاری و یاسایەكی گونجاو، ھۆكاری بەرزبوونەوەی خۆكوژییەكانە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئیکرا ئاڤجی بۆ هەمیشە لە کارەکەی دوورخرایەوە/ ده‌م پارتی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌كات

قه‌ندیل پڕێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت ئیکرا ئاڤجی، ئەو پەرستارە کوردەی کە لە شاری کۆجایلی تورکیا خزمەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *