به‌په‌له

خالید عەزیزی: حیزبی دێموکرات لەمێژە پێشوازی لە چارەسەرکردنی ئاشتییانە کردووەتەوە

خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تلویزیۆنی ڕووداو، باسی لە پرسەکانی وەک هەڵوێستی حیزبی لەبارەی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هەلومەرجی ئێستای ئێران، ڕۆڵی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتی بڕیاردان لە ناو حیزبی دێموکراتدا کرد.

خالید عەزیزی لەو وتووێژەدا لە وڵامی پرسیاری “ئایا حیزبی دێموکرات هێشتا ئامادەی دانوستاندنە”؟ ڕایگەیاند کە “ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر لە زووەوە هەمیشە لەو باوەڕەدا بووین کە پێشوازی لە ڕێگاچارەی ئاشتییانە، گفتوگۆ، دانیشتن و دانوستاندن بکەین و ئەمە وەک بنەمایەکی سەرەکی، لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بوونی هەبووە”.

عەزیزی ڕاشیگەیاند کە “دوایین دانوستاندنی فەرمی لە نۆروێژ بوو، کە ڕێکخراوێکی ئاشتی ئەو دانیشتنانەی لە ژێر چاودێریی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا ڕێکخستبوو، بۆیە لە ڕووی بنەما و باوەڕەوە، حیزبی دێموکرات هێشتا لەو باوەڕەدایە کە کێشەی کورد دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێت”.

وتەبێژی حیزبی دێموکرات لەبارەی هەبوونی بەستێنی دانوستاندن لە ئێستادا وتی: “بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوخۆی ئێران، کێشەکانی ئێران و ناوچەکە، هەروەها ئەوەی کە لە تاراندا ڕوون نییە، کێ بەڕاستی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، من ئەو بەستێنە لە ئیستادا نابینم”.

خالید عەزیزی ڕایگەیاند کە “ئەگەر کۆماری ئیسلامی خۆی داوا لە حیزبی دێموکرات بکات و بڵێت دەمانەوێت لەگەڵتان گفتوگۆ بکەین، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامادەیە وڵامی ئەو داوایە بداتەوە”.

هەروەها خالید عەزیزی ئاماژەی بەوە کرد کە “ئەگەر ڕۆژێک داوایەکی لەو جۆرە لە حیزبی دێموکرات بکرێت، بەڵنیاییەوە حیزبی دێموکرات ئەو بابەتە لەگەڵ هاوپەیمانی دەخاتە بەرباس”.

خالید عەزیزی لە بارەی چۆنیەتیی بڕیاردان لەنێو حیزبی دێموکرات بەگشتی لەبارەی پرسەکان بە گشتی و دانوستان بەتایبەتی، وتی: «ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بڕیار دەدات و حیزبی دێموکرات حیزبێکە کە بڕیاری بەکۆمەڵ دەدات”.

لە وڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاردا لەبارەی قسەکانی سەرکونسوولی ڕێژیم لە هەولێر لەبارەی دانوستانەوە، عەزیزی وتی: “هەر وەک پێشتریش محەممەدجەواد زەریفیش وتوویەتی ئەوانە نێردە و دیپلۆمات نین، بەڵکوو هەموویان ئەندام و نوێنەری سپای قودسن لە وڵاتان و لە ئیستا سپای پاسداران دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە”.

خالید عەزیزی لێدوانی قسەکانی ئەسەدی سەرکونسوولی ڕێژیمی لە هەولێر لەبارەی ڕەتکردنەوەی تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە بکەرانی تێرۆری دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی هەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و ئەوان پاسدار تێرۆریست بوون کە بە ناوی دیپلۆماتەوە تێرۆریان دەکرد.

لەبارەی بە ئامانجگرتنی کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات، عەزیزی وتی: “ئەو کەمپانەی لەلایەن ڕێژیمی تارانەوە دەکرێتە ئامانج هیچکات سەربازی و شوێنی چەکداری نەبوونە و کەمپی مەدەنین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *