به‌په‌له

حەسەن ڕەحمانپەنا: چاوەڕوان بووین پژاک داوای لێبوردن لە کۆمەڵە و دیموکرات بکات

حەسەن ڕەحمانپەنا کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە-رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران سەبارەت بە “لێدوانەکەی پژاک دەربارەی فایلە دەنگییەکانی ئەمیر کەریمی (پەروەردەی پژاک) هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان” کە تێدا باسی مێژووی کۆمەڵە و دێموکرات دەکات هەڵوێستی نواند و دەڵێت:
«ڕاگەیاندنەکەی “پژاک” عوزری خەراپتر لە گوناحە و ڕێگا ئاوەڵاکردنە بۆ ھاوسەرۆکەکەی بۆ ئیهانەو بێڕێزی کردنی زیاتر بە موخالفە سیاسیەکانی.»

ڕەحمانپەنا لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی ئەمە «ڕەخنە لە خۆ یان پاکانە؟ زۆر کەس چاوەڕوان بوون پاش تەوهین، بێڕێزی، شێواندن و چەواشەی مێژووی کۆمەڵە و دێمۆکرات لە زمانی ھاوسەرۆکی “پژاک”، ئەو ڕێکخراوە ڕەخنە لە ھاوسەرۆکەکەی بگرێت و داوای لێبوردن لەو حیزبانە و خەڵکی کوردستان بکات. بەڵام پژاک نەک ھەر ئەوەی نەکرد، بەڵکوو بە ڕاگەیاندنی ڕەسمی ئاوی پاکی بە سەر دەستی ھەموواندا کردو بە کردەوە نیشانیدا ئەو قسەو تۆمەتانەی ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک، خەتی فکری و سیاسی ئەو رێکخراوە لە فێرگە فکری و ئایدئۆلۆژییەکانی بۆ ئەو کەسانەیە کە ڕووی تێدەکەن. ئەو ھەلەی کە ڕێبەری پژاک کردی بە ھەڵە، بێ گومان دووکەڵەکەی پێش ھەموو کەس دەچێتە چاوی خۆی. ئەو خەڵکی ھوشیاری کوردستانی دڵ بریندار کردو ڕێکخراوە سیاسیەکان ئەو تۆمەت و بێڕیزی و ڕاگەیاندن و پاساوەیان کە ڕێگا خۆشکەری ھەڵەی گەورەتری دوا ڕۆژە قەت لە یاد ناکات.»

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *