حیزبوڵا: چەکەکانمان هێزی سەروەریی لوبنانە و دایاننانێین

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵا، مەحمود قوماتی ڕەتیکردەوە کە گرووپەکەی چەکەکانی دابنێت و رایگەیاند: حیزبوڵا چەکەکانی ڕادەست ناکات، چونکە هێزێکە بۆ نیشتیمان و سەروەریی لوبنان.

قوماتی ئەوەشی خستەڕوو کە ئیسرائیل ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر لوبنان و بۆیەش هیچ فشارێکی ئەمریکی و ئەورووپی کاریان تێناکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەکەکانیان ببن چونکە پارێزەری لوبنانن.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە بڕیاری نێودەوڵەتیی ۱۷۰۱ دا و وتی کە حیزبوڵا پابەندی بووە، بەڵام ئیسرائیل پابەند نەبووە لە کاتێکدا ئەمریکا و فەرەنسا پشتیوانیان لە ڕێککەوتنەکە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “لوفیگارۆ”ی فەرەنسی لە ئێستادا حیزبوڵا زیاتر لە ژێر زەویدا کار دەکات و بە نهێنییەوە پێکهاتەی سەرکردایەتی و هێزی سەربازیی خۆی دووبارە دروست دەکاتەوە و هەرچەندە بە شێوەی ڕواڵەتی ڕەزامەندی لەسەر دانانی چەکەکانی دەردەبڕێت، بەڵام لە مۆڵگەکانی ژێرزەویدا پێچەوانەی ئەوە دەکات.

لە مانگی ئابی ڕابردوودا، حکومەتی لوبنان بڕیاریدا چەکی حیزبوڵا دابنرێت و سوپا پلانێکی پێنج قۆناغی دانا، بەڵام حیزبوڵا ڕەتیکردەوە.

ئیسرائیل پێداگری لەسەر داماڵینی چەکی حیزبوڵا و دوورخستنەوەی لە سنوورەکانی دەکات، لەگەڵ هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی نوێ لە دژی لوبنان ئەگەر حیزبوڵا چەک دانەماڵێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *