حکومەتی عێراق پەشیمان بووەوە لە دانانی ناوی حیزبوڵا و حووسییەکان لە لیستی تیرۆر

ئەمڕۆ بەینی، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی كە ڕۆژنامەیەكی فەرمیی حكومەتی عێراقە، گرووپی حوسییەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنانی وەکو گرووپی تیرۆریستی ناساند.

بەڵام ماوەیەك بەر لە ئێستا، عەممار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگار بە وەکالەت و سەرۆکی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە بانکی ناوەندی، بە نووسراوێکی (نهێنی و زۆر بەپەلە)، داوای لە ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ناوی (حیزبوڵای لوبنانی و حووسییەکانی یەمەن) لەو لیستە دەربهێنن کە ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە و گوتوویەتی “بە هەڵە دانراون”.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “تکایە هەردوو بڕگەی (18 و 19)ی لیستەکە كە ناوی حیزبوڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن هاتووە لاببرێن، بەهۆی ئەوەی لیژنەکە ڕەزامەندی لەسەر سڕکردنی پارەی ئەو قەوارانە نەداوە و وادیارە بە هەڵە لەناو سەرەتاییەکاندا بڵاو کراوەتەوە”.

جێگری پارێزگار بە وەکالەت و سەرۆکی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان دەڵێت: داواکارین بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوەی زۆر بەپەلە سەبارەت بەم بابەتە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو بکرێتەوە لەبەر گرنگییەکەی، تاوەکو ئەو کاتەی بڕیارەکە هەموار دەکرێتەوە و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو دەکرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *