موراد ئه‌میر، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، بڕیاریان داوه نوێنه‌ریان له‌چوارچێوه‌ی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا، نه‌نێرن بۆ ئیمراڵی بۆ كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
موراد ئه‌میر، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په، ئه‌مرۆ هه‌ینی، له‌دوای ده‌ستپیكردنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی، رایگه‌یاند، پارته‌كه‌یان هیچ نوێنه‌رێكی له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌كه‌دا نانێرێته ئیمراڵی.
وتیشی، پارته‌كه‌مان داوای چاره‌سه‌ركردنی دیموكراسیانه‌ی كێشه‌ی كورد ده‌كات و گوزارشتمان له بونی ئه‌و كێشه‌یه كردوه، به‌ڵام پیمانوایه شه‌فافیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر و ئاشتی گرنگه. به‌ڵام به‌رده‌وامی قه‌یومه‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان و زیندانیكردنی كه‌سانی دیكه له‌بری رێگه‌خۆشكردن بۆ سیاسه‌تی دیموكراسانه، سكاڵا سیاسییه‌كان زیاتر بون. ناكرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان كورت بكرێنه‌وه بۆ سه‌ردانی ئیمراڵی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر مه‌هه‌په و ئاك پارتی و هه‌روه‌ها ده‌م پارتی بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه وه‌فدێكی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی ئیمراڵی بكات. ئێستاش لیژنه‌كه له كۆبونه‌وه‌دایه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌فده‌كه بچێته ئیمراڵی یان نه‌چێت.
قەندیل پرێس