به‌په‌له

تمەن بەردەوامە لە دابەزین؛ 100 دۆلار گەیشتە 14 ملیۆن

نرخی تمەن لە بازاڕەکان
بەهۆی دابەزینی بەردەوامی دراوەکە، لە بازاڕەکانی تاران 100 دۆلار بە حەواڵە گەیشتووەتە 14 ملیۆن تمەن. لە هەرێمی کوردستانیش نرخەکان بەم شێوەیەن:

100 دۆلار (حەواڵە): 13 ملیۆن و 700 هەزار تمەن.

100 دۆلار (کاش): 13 ملیۆن تمەن.

100 هەزار تمەن: 1,100 دیناری عێراقی.

لەدەستدانی نیوەی بەهاکەی
بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2025، تمەن 45%ـی بەهاکەی لەدەستداوە. لە سەرەتای ساڵدا 100 دۆلار بە حەوت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێستا شەش ملیۆن و 200 هەزار تمەن چووەتە سەر نرخەکەی.

هۆکاری دابەزینەکە (سناپ باک)
هۆکاری سەرەکیی ئەم داڕمانە بۆ کاراکردنی سزاکانی “سناپ باک” دەگەڕێتەوە؛ کە لە 28ـی ئەیلوولەوە لەلایەن فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیاوە سزاکانی پێش ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا سەپێنرانەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *