ترەمپ: کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان لە دەستە، ئێران داوای ڕێككەوتنی كردووە بەڵام من ڕەتم كردووەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند تاران بەهۆی گوشاری توندی ئابوورییەوە داوای ڕێککەوتنی کردووە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام پێشنیازەکەی ڕەت کردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێش سواربوونی لە هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتیی (مارین وەن) لە حەوشەی باشووری کۆشکی سپی، سەبارەت بە ئەگەری لێدانی سەربازی لە ئێران و چارەنووسی گەرووی هورمز، ڕایگەیاند: تاران داوای ڕێککەوتنی کردووە بەڵام ئەو ڕەتی کردووەتەوە و گوتی: “ئەوان دەیانەوێت دەستبەجێ ڕێککەوتن بکەین بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، دەزانن بۆچی؟ چونکە گەمارۆیەكی ئابووریی زۆر توندیان لەسەرە، تەواوی داهاتی ئەوان لە گەرووی هورمزەوە بوو. ئەوان پێیان وابوو زۆر زیرەکن و بە داخستنی گەرووەکە کێشە بۆ جیهان دروست دەکەن، بەڵام کاتێک من هاتم، گەورەترین گەمارۆم لە مێژووی سەربازیدا دروست کرد کە وەک دیوارێکی پۆڵایین وایە. پێم وتن ئێوە داتانخست، ئێمەش بەسەر ئێوەدا دایدەخەین، بەڵام هەموو لایەنەکانی دیکە دەتوانن هاتوچۆی پێدا بکەن.

ترەمپ بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە سەرکەوتنی ئێران دەکەن و ڕایگەیاند: “ئێمە بە شێوەیەکی بێوێنە لە پێشەوەین و تەواوی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزمان لە دەست دایە. بڕێکی زەبەلاحی نەوت لە گەرووەکەوە دەڕواتە دەرەوە و تەنیا شەوی ڕابردوو ٢٩ کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕین. ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، منیش حەزم لە ڕێککەوتنە، بەڵام ئەو پێشنیازەی ئەوان خستیانەڕوو بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ستیڤ ویتکۆف: خولێکی سەرکەوتووی دانوستانمان لەگەڵ ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێهێنا

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتن و تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *