به‌په‌له

ترەمپ لەڕێگه‌ی سودانییەوە پەیامێکی گرنگ‌و به‌په‌له‌ ئاراستەی تاران دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای لەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پەیامێک بەئێران بگەیەنێت، بەشێوەیەک ئەگەر تاران دەستبەرداری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بێت‌و نیازباشی خۆی پیشانبدات، ئەوە ئەمریکا ئامادەیە لەسەر هەموو دۆسییەکان لەگەڵ تاران بگاتە ڕێککەوتن.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەسودانی، ڕۆژی هەینی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ترەمپ داوای لەسودانی کردوە، بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان حکومەتی عێراق‌و ئێران، پەیامێک بەتاران بگەیەنێت کە سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران‌و کۆتاییهێنان بەسەرجەم  ململانێکان لەناوچەکەدا، بەو مەرجەی ئێران نیازباشی بەرامبەر بەو پرسانە پیشانبدات.

ئەو سەرچاوەیە کە داوایکردوە ناوەکەی ئاشکرانەکرێت، بەپێگەی هەواڵیی (عەین)ی ئیماراتی ڕاگەیاندوە، ترەمپ خواستی خۆی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بەیەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ سودانی ڕونکردوەتەوە.

ئەوەش هاتوە، “دوای ئەو پەیوەندییە کە نزیکەی 20 خولەکی خایاندوە، سودانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق قاسم ئەعرەجی ڕەوانەی تاران کردوە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە”.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، “ترەمپ داوای لەئێران کردوە خۆی لەوەڵامدانەوە بەهێرشەکەی ئەمدواییەی ئیسرائیل بەدوربگرێت، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەستبەرداربونی ئەوهێرشە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی کەشوهەوای یەکلاکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان واشنتۆن‌و تاران”.

لای خۆیەوە ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندوه‌، ئەعرەجی بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنیی لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سودانی گەیشتوەتە تاران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *