ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، لە بنکەی سەربازیی ئەندرۆس لە ویلایەتی مێریلاند، پێش بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی تەکساس، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کەشتی و تانکەرەکان، ڕایگەیاند، “هێرشەکان لەلایەن ئێمەوە ئەنجام دەدرێن؛ ئێمە نۆ لە کەشتی و تانکەرەکانی ئەوانمان تێکشکاندووە و لە دەستچوون، لە داهاتووشدا زۆر زیاتر دەبینن”.
ھەرورھا وتی، ئەوەی دەیکەین زۆر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاترە، ئەتۆمی بە ڕێژەی ٩٩.٩% لەسەر مێز دەبێت، بەڵام پرسێکی دیکەش دەخرێنە سەر مێزەکە کە سێ مانگ پێش ئێستا لە ئارادا نەبوون”.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، گوتی: “لە سەرەتادا دەمویست ڕێککەوتن بکەم، بەڵام ئێستا بەدوایدا ناگەڕێین چونکە وڵاتەکەیان شتێکی ئەوتۆی لێ نەماوەتەوە، دانوستاندن دەکرێت ڕووبدات بەڵام ئێستا ئامانجمان نییە”.
ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم جەنگە یەکسەر دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت، “چونکە ئەوان چیتر توانای خۆڕاگرییان نەماوە و ناتوانن بەرگە بگرن؛ ئەوان دەیانەوێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دابنێن بۆ ئەوەی دەستەیەکی لاواز لە ئەمریکا بێنە سەر دەسەڵات تا دەستبەرداریان بن و ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر چەکی ئەتۆمییان دەستبکەوێت تەواوی جیهان دەکەوێتە مەترسییەوە”.
باسی لەوەش کرد کە دۆخی ناوخۆی ئێران داڕماوە، هەڵاوسان گەیشتووەتە ٣٠٠%، دراوەکەیان بێبەهایە، مووچەی سەربازەکانیان پێ نادرێت و گوتی: “ئێمە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز و گەلێک شتی دیکەشمان کردووە”.
قەندیل پرێس