به‌په‌له

تا هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی تورکیا دەبێت مافی هیوا بۆ ئۆجەلان پەسەند بکات

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەستپێشخەریەکەی ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت، دوای کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر، پەیامەکەی ئۆجەلان بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆمارکراوە، بەڵام بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی دۆخی ڕای گشتی لە تورکیا بڵاو نەکراوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوە کرد، پێدەچێت پەیامەکە بکەوێتە نەورۆز و تەنانەت ئۆجەلان پەیامی تریشی هەبێت لەو یادەدا.

سەرچاوە ئاگادارەکە کە داوای کرد ناوی بڵاو نەکرێتەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،” کۆبوونەوەی شاندەکە و ئۆجەلان چوار کاتژمێری خەیاندووە، دواتر پەیامەکەی ئۆجەلان لە ڕێگەی سێ کامێراوە تۆمارکراوە، بەڵام بە هۆکاری تێکنەچوونی دۆخی تورکیا و لەبەرچاوگرتنی ڕەوشەکە بڕیاردرا لە ئێستادا تەنها پەیامەکە بخوێندرێتەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئۆجەلان کە لە ڤیدیۆکەوە وەرگیراوە.”

وتیشی،” وا بڕیارە پەیامەکەی ئۆجەلان بخرێتە نەورۆز و لە فێستیڤاڵی نەورۆزدا بڵاوبکرێتەوە، هاوکات پێدەچێت پەیامی نوێشی هەبێت.”
دەنگی ئەمەریکا زانیارییەکانی لە چەند سەرچاوەی ترەوە پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکە ڕایگەیاند” بە پێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئیمڕاڵیش دەبێت تا هەفتەیەکی تر پەرلەمانی تورکیا مافی هیوا بۆ ئۆجەلان پەسەند بکات، ئەگەر نەیکات دەبێتە پێشێلکاری پەیامەکە، بەڵام نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەکە.”

مافی هیوا، بریتییە لە یاسایەک یان مافێک کە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرچووە، بە پێی یاساکە هەر بەندکراوێک ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ زیندانی بکرێت، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، مافی ئەوەی هەیە دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیاری سزاکەیدا بکرێت یان ئازاد بکرێت بە ئازاد بوونی مەرجدار.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *