به‌په‌له

تام باراک: لە دانیشتنی سێ قۆڵیدا یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە لە دەوڵەتی نوێی سوریادا تاوتوێ‌کرا

تام باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کارووباری سووریا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان، تورکیا و سووریا، بابەتی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە پێکهاتەی ئابووری، بەرگری و مەدەنی نوێی سووریادا تاوتوێ کراوە.

بە وتەی باراک، ئەم کۆبوونەوەی بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، و ئەسەد ئەلشیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا بەڕێوە چووە.

ئەو لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی: «لەم کۆبوونەوەیەدا، هێڵە گشتییەکانی قۆناغی داهاتوو لە چوارچێوەی هاوکاری ئەمریکی–تورکی–سووری دیاری کرا. هەروەها لەسەر داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا، سووریا و ئیسرائیل، بەهێزکردنی ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، و تاوتوێکردنی چەند دۆسیەی سنووری لەگەڵ لوبنان گفتوگۆمان کرد.»

باراک جەختی کردەوە کە لەمەودوا دیمەشق ڕۆڵێکی چالاکانەتر لە شەڕ دژ بە پاشماوەکانی داعش، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەماس، حزبوڵڵا و تۆڕە چەکدارەکانی تر دەگێڕێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *