ڕۆژان ئیبراهیمی، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچە وەرزشوانی بواری MMA، بە هۆی گوشاری ھێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و بانگهێشتکردنی بەردەوامی بۆ ئیتلاعات و هەروەها گوشار خستنەسەری بۆ لە داوخستنی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە مردن ڕزگاری دەبێت.
جێی ئاماژەیە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراوەوە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر هەتا ئێستا، کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی وەکوو تەلەفۆن، سیم کارت و هەژماری ئینستاگرامەکەی لە بەردەستی هێزە ئەمنییەکانە و لەلایەن ئەوانەوە نامە و پەیام بۆ چالاکانی سیاسی لە دەرەوەی وڵات دەنێردرێت.
قەندیل پرێس