به‌په‌له

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی زاگرۆسانەدا کە هەموو ساڵێک و بە ئامانجی پاراستن و گەشەپێدانی سروشت و دارەستانەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس بەڕێوەدەچێت، لە لایەن ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە، چالاکییەك بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و ژینگەدۆستان بەڕێوەچوو، بەشداربووان دەنکی بادام و گێوژیان لە دەوروبەری گوندی ترکەشی شێخی سەر بە ناوچەی بەری مێرگان چەقاند کە بەرهەمی سروشتی ئەو ناوچەیە بوون.

لەو هەڵمەتەدا خەڵکی ئاوایی، ژنان و مێرمنداڵان و ژینگەپارێزان بە دڵێکی پڕ لە هەست بەرانبەر بە سروشت، بەشداربوون و بە یەکگرتوویی دەنکەکانیان لە سروشتی دڵڕفێنی ئەو ناوچەیەدا چەقاند.

هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەستی پێکردووە و بەردەوامە، جەخت لەسەر پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان دەکاتەوە و وەبیرمان دەخاتەوە کە سروشتی زاگرۆس پێویستیی بە ئاوڕلێدانەوە، پارێزگاری و بووژاندنەوە هەیە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن ئەنجومەنی چرۆی ڕەوانسەرەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی “چرۆ”ی ڕوانسەر بە هاوکاریی ئەنجومەنی “ژیوار” و بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *