به‌په‌له

بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تەواوى هێزەکانمان لەناو تورکیا و نزیک سنوورەکان کشاندووەتەوە

بەڕێوەبەریی تەڤگەر کە پاش خۆهەڵوەشاندنەوەی پە,کەکە بە ناوی ئەو بزووتنەوەیە لێدوان دەدات ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئاکپارتی هیچ بیانوویەکی بەدەستەوە نەمێنێت و بە کەموکوڕییەوە لە پڕۆسەکە نزیک نەبێتەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو هێزانەشیان کشاندووەتەوە، کە لە ناوخۆی تورکیادا بوون و هیچ مەترسییەکی پێکدادانیان دروست نەدەکرد.

لێدوانەکەى بەڕێوەبەریی تەڤگەر:
– چوار تونێلی شەڕ و سەنگەرەکانمان لە ناوچەی مەتینا، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای زاپ، چۆڵکردووە.
– ئێستا تەواوی هێزە چەکدارەکانمان لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا و ئەوانەشی کە لە دەرەوەی تورکیان و لە سنوورەوە نزیکن، کشاندووەتەوە.
– تەواوی ئەرک و پێداویستییەکانی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دژی تورکیا، جێبەجێ کراون.

داواکارى و هۆشدارى بۆ تورکیا:
بەڕێوەبەریی تەڤگەر داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، چیتر باسی بوونی هەڕەشەی چەکداری بۆ سەر وڵاتەکەى نەکات.
هۆشدارییش دەدات و دەڵێت، ئەگەر بەها و واتا بەم هەنگاوانە نەدرێت کە ناویانە و هەنگاوی پێویست سەبارەت بە یاساکانی ئازادی نەنرێت، لە سەرووی هەموویانەوە ئازادیی ئۆجەلان، واتە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردن.
لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەی بەڕێوەبەریی تەڤگەردا جەخت لە ئازادیی ئۆجەلان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ئێستا و پاش ئەم هەنگاوانە، هیچ ڕێگری و پاساوێک لەبەردەم هەنگاونان بۆ ئازادیی ئۆجەلاندا نەماوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *