قەندیل پرێس، رۆژئاوای کوردستان
کەمێک لەمەو پێش سوپای تورکیا و گرووپە میلیشکیانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و بە چڕی تۆپبارانیان کرد، منداڵێک شەهید بوو.
کەمێک لەمەو پێش رۆژی یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025 سوپای دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدار و میلیشکیانی بە چەکی قورس هێرشی ۆردی قەرەقۆسیان کرد، لە هەمان کاتدا لە گوندەکانی ئەل جەماس و ئەل فاتسا و ئەل عەبد جومعەیان لە عەین عیسا تۆپباران کرد و دەیان برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس لە هێرشی سەر گوندی ئەل جەماس لە یەک خێزاندا، منداڵێک بە ناوی ئاسیا حەمەد ئەل حوسێنی کە تەمەنی ١٢ ساڵە شەهید بووە، دەیان برینداری دیکەش چارەنوسیان نادیارە.
هاوکات، ئێوارەی ئەمرۆ جارێكی دیكە سوپای توركیا بە درۆن بۆردومانی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی كردوە كە لەسەر بەنداوی تشرین كۆبونەتەوە بۆ پاراستنی بەنداوەكە لە هێرشەكانی توركیاو سوپای نشتیمانی سەر بە تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی.
بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی برینداربون.
قەندیل پرێس