بەریتانیا بەفەرمی نەخشەی دەوڵەتی فەڵەستنی بڵاوکردەوە

لەهەنگاوێکی مێژوییدا بەریتانیا بەفەرمی دانی نا بەدەوڵەتی فەڵەستیندا، دواتریش ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە دەستەواژەی “خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین” یان گۆڕی بۆ “فەڵەستین”، کە نەخشەو ئاگادارییەکانی گەشتیش دەگرێتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە دوای تێپەڕبونی زیاتر لە سەدەیەک بەسەر بەڵێنی بلفۆردا دێت کە ڕێگەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل خۆشکرد، بە پەرچە کاردانەوەیەکی سیاسی بۆ تەلئەبیب و ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ پشتگیریکردنی سەروەری فەڵەستین دادەنرێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کێر ستارمر ڕونیکردەوە کە دانپێدانانەکە ئامانجی پەرەپێدانی چارەسەری دوو دەوڵەت و زیندووکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکانە، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەمەش دەچێتە پاڵ ئەو وڵاتانەی ترەوە کە بەم دواییە دانیان بە فەڵەستیندا ناوە.

کەنەدا و ئوسترالیاش بەهەمان شێوە دانپێدانانی فەرمی خۆیان ڕاگەیاندبوو، مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی دەکات سەرەڕای هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لەو کارە.

ئەم ئاراستە هاوکاتە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەمافی فەلەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *