بەربەست لەبەردەم ئاوارەکانی شەنگال دروستدەکرێن بۆ دەنگدان

قەندیل پرێس – شنگال

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس هاوپەیمانێتی دۆزی ئێزدی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە شەنگال راگەیاند، ڕێگری کرا لە ئاوارە ئێزدییەکان کە دەیانویست بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال، بەڵام ماوەی کاتژمێرێکە ڕێگرییەکان لابراون.

سەرچاوەکەی کۆمیسیۆن، ئاماژەی بەوەش کرد: لەلایەن بازگەکانەوە گرفت بۆ ئاوارەکان دروست دەکرا و گرفتەکە چارەسەر کرا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئاساییدا بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: ئاستی بەشداریکردن خەڵک لە هەڵبژاردن دا زۆر باشە و ڕێژەکە گەیشتووەتە نزیکەی 55٪ .

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس لە دەنگدانی تایبەتی و گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەنێو قەزای شەنگالی پارێزگای نەینەوا، هاوپەیمانێتی دۆزی ئێزدی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

هاوپەیمانی دۆزی ئێزدی، هاوپەیمانێتییەکی نوێیە و لە  (پارتی پێشڤەچوونی ئێزدییەکان) و (پارتی ئێزیدیەکان بۆ چاکسازی) و ژمارەیەک سیاسەتوان و چالاکی ئێزدی پێکدێت لە دەرەوەی پارتە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان، یەکەم جارە بەشداریی لە هەڵبژاردندا دەکات.

قەندیل پرێس ئاشکەرای کردبوو پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لایەنگرانی راسپاردووە لە شنگال و پارێزگای نەینەواش لایەنگرانی ڕاسپاردووە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بدەن کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرپەشتی دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *