بیناکانی دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کراون بە ناوەندی سەربازی

گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بیناکانی دەوروبەری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەبیان کردۆتە ناوەندی سەربازی.

گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ژمارەیەک لە باڵە خانە مەدەنیەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەیان کردووە بە ناوەندی سەربازی و بە تەواوەتی نەخۆشخانەی پسپۆڕی سووری-فەرەنسی، قوتابخانەی ئەلکەلمە، قوتابخانەی عەبدول لەتیف نەعناع، قوتابخانەی نزال زویا، نەخۆشخانەی ئەستۆریان، مزگەوتی ئیبراهیم ئیبن ئەل ئەدهەم، بینای بەشی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی حەلەب، مزگەوتی ئەلسەعید کراونەتە ناوەندی سەربازی.

جگە لەوەش دەیان دوکان و شوێنکاری هاووڵاتیان لە دەوروبەری ئەم دوو گەڕەکە کراوەتە ناوەندی سەربازی و چەک لە سەربانەکانیان جێگیرکروان. سەرچاوه ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە که گرووپه چەکدارەکان هاووڵاتییانی دانیشتووی گەڕەکی سریان، ناچار کردووه ماڵه کانیان چۆڵ بکەن و ماڵەکانیان کردووتە بنکەی سەربازی.

لە هەمان کاتدا گرووپە سەربازییەکانی حکومەتی کاتی سووریا لە دەوروبەری هەر دوو گەڕەکە جێگیرکراون. گرووپە چەکدارەکان بە ئامانجی تاڵانکردن داوایان لە هاووڵاتییان کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانی گەڕەکەکاند دەسوڕێنەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە جەژنی جەمای لە ئێزدییەکاندا ڕێوڕەسمی قەباغ و بەرێ شباك بەڕێوە چوو

قەندیل پرێس –  ڕاپۆرتی تایبەت لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی جەژنی جەمادا، لە پەرستگەی لالش هەردوو نەریتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *