به‌په‌له

بۆ یەکەمجار پزیشێکێکی کورد دەرمانی بۆ جۆرێکی شێرپەنجە دۆزییەوە

پزیشکێکی خەڵکی دهۆک دەرمانێکی دروستکردووە کە بە رێژەی 95٪ خانەی شێرپەنجەی منداڵدان لەنێودەبات، هەروەها یەکەمجارە ناوی کوردستان لەسەر لێکۆڵینەوەکەی دەنووسرێت.

رۆژی پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، د. هەژمەت عەبدولخالق، مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی دهۆک رایگەیاند، “یەکەمجارە لەسەر ئاستی جیهان رووەکێک بەناوی (Centrapalus paucifloris) ناسراو بە (CCF) دۆزراوەتەوە و لەسەر چەندین جۆری شێرپەنجە تاقیکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە 95٪ـی خانەی شێرپەنجەی منداڵدان HPV-18 لەنێودەبات”.

وەکو ئەو پزیشکە دەڵێت، وەزارەتی داهێنان و زانیاریی هەنگاریا دوو جار پاڵپشتیی ئەویان کردووە، یەکەمجار لە بواری کیمیایی دا و دووەمجاریش لە دۆزینەوەی ئەم رووەکە کە بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەکە ناونرا کوردستان.

د. هەژمەت عەبدولخالق باسی لەوە کرد، لێکۆڵینەوەی سەرەکیی لەسەر نەکراوە، چونکە پێویستی بە بودجەیەکی زۆرە، ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە و لە کۆتاییەکانی 2023 تەواو بووە، ئەمساڵ بە نووسراو خرایەڕوو.

🔹 پێشتریش ئەو پزیشکە، بە رێگەی زانستی کاریگەریی تیشکی ئێکس لەسەر فیزیۆلۆژی جەستەی مرۆڤ دیار کردبوو، کە ئەو کارمەندانەی لەو بوارە کار دەکەن گۆڕانکاری دەردانی هۆڕمۆنە رژێنی دەرەقی بە تایبەتی هۆڕمۆنی (T)ـیان روو دەدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *