به‌په‌له

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟

✍ سەعید سەنەندەجی

وتووێژی تۆم باراک لەگەڵ دە ناشیونال  کە لە میدیای کوردی دەنگی دایەوە وە بە ئەرێنی بێنرا، باش نیە.

ئەگەر لە  ناوەڕۆکی قسەکانی بە وردی سەرنج بدرێت، ئەوا بەباشی دەردەکەوێت  ئەوەی دەیڵێت لە ڕاستیدا سنوردارکردنی مافی سیاسی و مەدەنی کوردە، نەک پشتیوانی لە داخوازیەکانیان.

قسەکەی لەسەر “هێزی سەربازیی کورد” پشتیوانی نییە بەڵکو  لەسەر بەرتەسک  کردنیانە.

باراک دەڵێت کوردان دەتوانن “هێزێکی سەربازی” یان “هێزێکی پاراستنیان” بێت، بەڵام ئەو دەخوازێت ئەو هێزە لە ژێر دەسەڵات و فەرمانی حکومەتی ناوەندی بێت، نە وەک هێزێکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی  کورد.

ئەمە بە واتای بەرتەسک کردنی هێزی سەربازی ئیستای کوردە نەک  سەربەخۆیی سەربازی وە پشتیوانی لێکردنیان.

باراک دژ بە فێدرالیسم و خۆبەڕیوەبەری و هەر جۆرە دامەزراوەی سیاسیی کوردییە.

باراک بە شێوەیەکی ڕوون دەڵێت کە فێدرالیسم و دابەشکردنی دەسەڵات لە عێراق و سوریا ناسەقامگیری هێناوەتە ئاراوە و ئەمیش لە بەرژەوەندی ئامریکا نیە.

ئەمە هەمان وتاری دژ بە سەروەری هەرێمی کوردستان وە دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری باکور و باشووری سوریا کە ڕۆژئاوا تیایدا جێگە دەگریت.

واتە لە بنچینەدا پەیامەکەی دژایەتی دەسەڵاتی سیاسیی کوردە.

باراک  خوازیاری جۆرێک لە حکومەتی ناوەندیە کە بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بسەلمێنێت، ناسەقامگیری کۆتایی پێبێت کە لە بەرژەوەندی ئامریکایە. ئەو جۆرە دەسەڵاتە ناوەندیە سەدام و بەشاری لێکەوتەوە کە بەرپرسن لە سەدان شێوازی جۆرواجۆری ستەم دژ بە کورد واتە گەرانەوە وە دووبارە کردنەوەی سستمی کۆن، نەک ئاڵوگۆڕی دیموکراسیانە.

باراک پشتیوانی لە بوونی هێزی  سەربازی کورد دەکات بەڵام پشتیوانی لە سەربەخویی سیاسی کورد ناکات.

ئەمە هەمان سیاسەتی ٣٠ ساڵەی ئەمریکایە کە کورد دەتوانن سوپای سەربازی کۆنترۆڵکراوی ئەو بن لە شەڕی داعش و تێڕۆر و ئەو چەشنە دوژمنانەی ئامریکا و ڕۆژئاوا، بەڵام نابن بە شەریکی سیاسی، مافی حکومڕانیان پئ نادرێت وە  دامەزراوەی سەرخۆیان پەسەند ناکرێت.

ئەم سیاسەتەی ئامریکا  بوو بە هۆی لاوازی کورد لە ساڵی ٢٠١٧ لە کەرکووکدا… و لە ٢٠١٩ لە سەرێکانی و گری‌سپی.

قسەکانی باراک  بە روتی واتە “بەرپرسیار بوونی کورد بەلام بەبێ بوننی ماف. ئەمە واتە ئەرک و بەرپرسیارێتی زۆر بۆ کورد، لەگەڵ کەمکردنەوەی مافی دەستوری کورد.

کورتەی قسەکانی باراک بە گشتی ئەوەیە:

– نە بۆ دەوڵەتی کوردی

– نە بۆ فێدرالیسمێکی راستەقینە

– نە بۆ خۆبەرێوەبەریەکی دانپێدانراو

– نە بۆ هێزێکی سەربەخۆی پاراستنی کوردی

ئەرێ بۆ کورد کە لەژێر دەسەڵاتی ناوەندی بێت کە خۆی لە ژیر دەسەڵاتی ئامریکا بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئامریکا.

بە واتایەکی دیکە: ئاڵۆزی سیاسی لە ناو کوردان. بەکار هێنانی کوردان بۆ بەرژەوەندی ئەوانی دیکە  لە سەد ساڵی داهاتودا،  ژێردەستی و نەهامەتی کوردان  ئەم جارە لە  ژێر دەسەڵاتی ناوەندی کە خۆی  لە ژێر دەسەڵاتی ئامریکایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی نەک بۆ بریتانیا  و فەرانسە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵوم عەبدی سیاسەتمەدارێکی ژیر و پراگماتییە، پێچەوانەی ئەوانەی پێیانوابوو عەبدی دەبێتە «مەهدی» بۆیان

✍ پێشرەو محەمەد هەمیشە پێموابووە پەیوەندیی زۆر بنچینەیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژاڤای کوردستاندا هەبووە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *