بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ مەقسوود لە حەلەب کرد و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

کەمێک پێش ئێستا، جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا، هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب دەستپێکردەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، کە بۆردوومانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریاوە ئەنجام دراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا دوو برا بە ناوەکانی محەمەد ڕەزوان ئیبراهیم و ڕزگار ڕەزوان ئیبراهیم برینداربوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجر لە گەڕەکی ئەشرەفیە کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چەندین جار گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی کوردنشین لە حەلەب، لە ١ـی نیسان لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریادا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لەو دوو گەڕەکە کرا و ئەرکی پاراستنی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سپێدرا، بەڵام ناو بە ناو چەکدارەکان ئاگربەست پێشێل دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *