به‌په‌له

بڕیاری سێدارەی وەریشە مورادی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە بەهۆی «کەموکوڕیی لێکۆڵینەوە»

لقی ٩ی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی کەموکوڕیی لێکۆڵینەوە و پابەندنەبوونی یاسا، بڕیاری سێدارەی وەریشە مورادی (زیندانیی سیاسیی کورد) کە پێشتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە دەرچووبوو، هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ لێپێچینەوەی دووبارە گەڕاندەوە بۆ هەمان لق.

مستەفا نیلی، پارێزەری وەریشە مورادی، لە پۆستێکدا لەسەر ئێکس (تویتەر) نووسیویەتی:

«پاش پێداچوونەوەی سکاڵای پێشێلکردنەوە لەسەر خانم وەریشە مورادی لە دادگای باڵا، بەهۆی کەموکوڕیی لێکۆڵینەوە و پابەندنەبوون بە ڕێکارە یاساییەکان (تێنەگەیاندنی تۆمەتی سەرەکی کە بڕیاری سێدارەی لەسەر دامەزراوە لە قۆناغەکانی لێپێچینەوەدا) بڕیارنامەی لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە بۆ لێپێچینەوەی دووبارە گەڕایەوە بۆ هەمان لق.»

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ژن‌کوژی لە سنە؛ ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

 ​ڕۆژی شەممە ۱ی خەرمانانی ۱۴۰۵، ئاتوسا جەعفەری، ژنی گەنجی ۲۷ ساڵە و کارمەندی ئیدارەی پۆستی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *