به‌په‌له

به‌گوێره‌ى ستراتیژی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل نابێت هیچ سوپایەکی بەهێز لەنزیکی ئیسرائیل هەبێت

ئەلیف سەباغ شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ستراتیژی نوێی ئیسرائیل کە بەپاڵپشتی ئەمریکا جێبەجێدەکرێت، هەوڵدەدات سوپاکانی دەوروبەری ئیسرائیل لاواز بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی دەکرێت لەداهاتودا سوپای میسر بکرێتە ئامانج.

سەبباغ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی i24NEWSی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە، “ئەمریکا لەڕێگەی نێردەی خۆیەوە بۆ سوریاو لوبنان، دیدێکی ستراتیژی جێبەجێدەکات کە ئامانج لێی دامەزراندنی دەوڵەتە لاوازەکانە بەبێ بونی سوپایەکی ڕاستەقینە، بەدرێژایی هێڵە نەتەوەیی‌و تائیفیەکان دابەشکراون، بەشێوەیەک دەوڵەت تەنها قەوارەیەکی فەرمی دەبێت، وەک ئەزمونی کەناری خۆرئاوا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پلانە لەدایکبوی ئەمڕۆ نییە، بەڵکو بەشێکە لەدیدگایەکی درێژخایەنی ئیسرائیل کە لەلایەن بەرپرسانی باڵا، وەک ئامۆس گیلادەوە دەربڕدراوە، لەسەر بنەمای هەژمونی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەهەمانکاتدا دڵنیابون لەنەبونی هیچ هەڕەشەیەکی سەربازیی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.

وتوشیەتی، “ئەوەی لەلوبنان ڕودەدات‌و هەوڵەکانی چەکداماڵینی حزبوڵڵا، یەکێکە لەدەرکەوتەکانی ئەم پڕِۆژەیە، کە دەکرێت درێژببێتەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، دیارترینیان میسر، کە دەکرێت لەقۆناغی داهاتودا خۆی ببینێتەوە بەئامانج”.

سەباغ ڕونیکردوه‌تەوە، ئەوەی ڕودەدات تەنها لەڕوبەڕوبونەوەی گروپە چەکدارەکان سنوردار نییە، بەڵکو گوزارشت لەپلانێک دەکات بۆ دوبارە داڕشتنەوەی ناوچەکە بەشێوەیەک کە خزمەت بەباڵادەستیی ئەمنیی‌و سەربازیی‌و سیاسیی ئیسرائیل بکات

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گوتەبێژى یەکێتی: نزار ئامێدی بەربژێرى یەکێتییە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار

کاروان گەزنەیی گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێرى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *