قەندیل پرێس- هەولێر
بارەگای بارزانی ڕاگەیاند؛ ڕۆژی دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.
قەندیل پرێس