به‌په‌له

ئەوروپاش دوای ئەمریکا مەرجی تووندی بەسەر ئەحمەد شەرعدا سەپاند

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتانی ئەوروپا بە وردی چاودێری دۆخی سوریا دەکەن‌و داوای ڕێوشوێنی توند دەکەن بەرامبەر بە “جیهادیەکان”، کە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی عەلەویەكان لە كەناراوەكانی سوریا تۆمەتبار دەکرێن، هاوکات داوای پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر دەکەن، کە دامەزراوەكانی کاریگەر بێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش یان قاعیدە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە 11ی ئاداردا، کۆبونەوەیەکی نهێنی لە نێوان سێ دیپلۆماتکاری ئەوروپی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکەی ئەوروپا سوریایان ئاگادار کردەوە کە کاری لەپێشینەیان جڵەوكردنی چەکدارە جیهادییەكانە، هۆشداریشیانداوە لەوەی ئەگەر هەنگاوی یەکلاکەرەوە نەگیرێتەبەر، پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی نوێی سوریا ڕابگیرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر رۆیتەرز باسی لەوەکردبوو، ئەمریكا لیستێك مەرجی رادەستی سوریا كردوەو دەیەوێت لەبەرامبەر کەمکردنەوەی سزاكان، دیمەشق پابەند بێت بەو مەرجانەوە، کە گرنگترینیان دورخستنەوەی چەکدارە بیانییەکانی نێو ‌هێزەکانی دەستەی تەحریر شامە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی سەردان هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *