ئەمریکا کەشتییەکی نەوت‌کێشی ئێرانی دەستبەسەر کرد نزیک کەنارەکانی ڤەنزوێلا

داواکاری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەم بۆندی، بە فەرمی راگەیاندووە و ویدۆیەکیشی بڵاو کردوووەتەوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت‌کێش کە سزای لەسەر بووە لە باشووری دەریای کاریبی، نزیک سەرچیا کەنارەکانی ڤەنزوێلا.

گوایە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن FBI، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی سەر بە ئاسایشی ناوخۆ (HSI)، گاردی کەنارەکانی ئەمریکا و بە پشتگیری وەزارەتی بەرگری ئەنجام دراوە.

بۆندی راگەیاندووە کە ئەم کەشتییە نەوت‌کێشە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە هۆی «بەشداریکردن لە تۆڕی قاچاخچێتی نەوت کە پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی دەرەوە دەکات» سزای لەسەر بووە و نێوان ئێران و ڤەنزوێلا نەوتی گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی CBS News، کەشتی نەوت‌کێشی ئێرانی کە لە باشووری کاریب دەستبەسەر کراوە نزیک کەنارەکانی ڤەنزوێلا، کەشتی M/T SKIPPER بووە کە ئاڵای گویانای لەسەر بووە.

ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دراوە و تیایدا دوو هێلیکۆپتەری MH-60 Seahawk کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکای لەسەر بوون، هەروەها ١٠ مارینزی دەریایی و ١٠ ئەندامی گاردی کەنارەکان بەشدار بوون.گوایە M/T SKIPPER لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە بە هۆی پەیوەندی بە سوپای پاسداران و حزبوڵڵاوە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای لەسەر بووە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *