ئەمریکا و سوریا و تورکیا لەسەر تێكەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا ڕێککەوتن

قەندیل پرێس

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سوریا:

سەرۆک ترامپ سەرسامی خۆی بۆ سەرکردایەتی نوێی سوریا و گەلی سوریا دەربڕی و هەوڵەکانی سوریای لە سەرکردایەتیکردنی سەرکەوتووانەی قۆناغی پێشوو و دەستکەوتەکانی ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتەکەیدا ستایشی کرد. هەروەها پابەندبوونی ئەمریکای دووپات کردەوە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەرکردایەتی سوریا بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە قۆناغی داهاتوودا.

لەسەر داوای سەرۆک ترامپ، کۆبوونەوەیەکی کارکردنی فراوان بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداربوون، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو سەرۆکدا کراوە و میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردن دابنێن.

لە میانەی گفتوگۆکاندا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار، لەوانەش تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕیزەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە چوارچێوەی یەکخستنی دامەزراوەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی.

هەروەها لایەنی ئەمریکی پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.

لە بەرەی ئابووریشدا سەرۆک ترامپ پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی بوژاندنەوە و وەبەرهێنان لە سوریا دەربڕی و جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا کردەوە بۆ کارکردن بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە بەپێی یاسای قەیسەر سەپێنراون، بەمەش دەرفەتەکانی گەشەپێدان و ڕاکێشانی وەبەرهێنان بەرز دەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئاڵوگۆڕی دیاری یادگاری لە نێوان هەردوولا لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی هات کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی کراوەیی و خواستی هاوبەشە بۆ بنیاتنانی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی سوریا و ئەمریکا، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی سەردان هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *