لە تازەترین پێشهاتدا، کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکراى کرد، سوپای ئەمریکا پلانی بۆ هێرشکردن داڕشتووە کە لەوانەیە بۆمبی GBU-43/B بەکاربهێنێت کە بە “دایکی هەموو بۆمبەکان” ناسراوە، ئامانجەکانیش ژێرخانی وزە و پێگە ئەتۆمییەکان لەخۆ بگرێت، ئەمە لە کاتێکدا دەبێت کە ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنەوەی جەنگ بدات.
بۆمبی GBU-43 کە بە MOAB بە “دایکی هەموو بۆمبەکان” ناسراوە، بەهێزترین بۆمبی ئاسایی نائەتۆمییە لە جبەخانەی سوپای ئەمریکادا 8482 کیلۆگرام تەقەمەنی بەرزی H6 لەخۆدەگرێت.
قەندیل پرێس