قەندیل پرێس- هەولێر
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد جیاواز لە پەیامەکانی پێشتر بێ ناوهێنانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێراق دەکات و ڕایگەیاند: ئەمریکا شەریک و هاوبەشێکی بەهێزی عێراقە.
پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەین بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە، ئەمریکا لە تەنیشت عێراق وەک هاوبەشێکی بەهێز دەوەستێ و دەمێنێتەوە.
عێراق ئەمڕۆ لە وەرچەرخانێکی گرنگدایە لە مێژووی خۆیدا، لە کاتێکدا نەخشەڕێگەیەک بەرەو دەرفەتی زیاتر و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی دەکێشێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ وەک هاوبەشێکی بەهێز لە تەنیشت عێراق وەستاوە، و پێشوازی لە مێژووە دێرینەکەی و لەو داهاتووە دەکات کە عێراقییەکان خۆیان دروستی دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلۆلی ئەمساڵدا هەر یەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەم کشانەوەیە پەیامی نیگەرانی و بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوونەتەووە و ئەمریکایان بە پشتکردن لە دۆستەکانیان لەم دۆخەدا پێناسەکرد، و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان خراونەتەوە ناو ترسێکی نادیارەوە.
قەندیل پرێس