به‌په‌له

ئەردۆغان هەڕەشە دەکات و دەڵێت: تورکیا تەحەمولی یەپەگە ناکات کە سێیەکی سوریای بەدەستەوەیە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا تەحەمولی ئەوە ناکات یەپەگە سێیەکی خاکی سوریای لەژێر دەستدا بێت و دەشڵێت: بەم زووانە هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەو “کێشەیە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆنگرەی هەشتەمی پارتی دادو گەشەپێدان لەپارێزگای مێرسن، ئاماژەی بە دۆخی سوریا کرد و وتی: وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی یەکڕیزی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی سوریایە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، تورکیا سوورە لەسەر ڕێگرتن لە جێبەجێکردنی سیناریۆی نوێ لە سوریا، چ بە داماڵینی چەک یان لەناوبردنی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کە خاکی سوریایان داگیرکردووە”.

سەرۆك كۆماری توركیا نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر دەسەڵاتی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا و وتی: تورکیا هیچ لێبوردەییەکی بەرامبەر بە یەپەگە ناکات، کە سێیەکی سوریای داگیر کردووە و بەم زووانە “هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *