به‌په‌له

ئەحمەد تورک هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی چارەسەری دەدات

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند: “دوو ساڵ بەسەر ئەوەدا تێپەڕی، کە دەگوترا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و ئازادنەکراوە”، بەپێویستیشی زانی، لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت، ئەگەرنا بێمتمانەیی و نائومێدی لای کورد دروست دەکات”.

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی مێردین:

– هیچ چاوەڕوانییەک یان داوایەکی کەسییم سەبارەت بە پۆستەکە نییە. بەڵام لەبەر ئەوەی ئیرادەی گەل بە بارمتە گیراوە، خەبات بۆ لادانی ئەو بە بارمتە گرتنە دەکەین.

– هێشتنەوەی قەیووم هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەکەوە نییە. ئەگەر بیانویستایە دەیانتوانی لە ڕۆژی یەکەمەوە قەیوومەکان لاببەن، بەڵام تێگەیشتنێک هەیە هەوڵ دەدات پرۆسەکە لەم ڕێگەیەوە بکاتە بارمتە.

– کورد سەرجەم ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی سەر شانی جێبەجێ کردووە .

– بەڵام دەبێت بە ئاشکرا بڵێین تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە.

– ئەو کەسانەی چەکیان بەدەستەوە بوو، چەکەکانیان داناوە. بەڵام ئەو کەسانەی لەسەر بیر و بۆچوونیان و لەسەر کاری سیاسیی لە زینداندان، چی پەیوەندییەکیان بە چەکەوە هەیە. خۆ ئەمانە چەکبەدەست نەبوون و نەچوونەتە قەندیل. کەواتە بۆچی ئازادناکرێن؟”.

– دوو ساڵ بەسەر ئەوەدا تێپەڕی، کە دەگوترا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت. تاوەکو ئێستا هۆکاری هێشتنەوەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ و هاوڕێیانی دیکەمان لە زیندان نازانین.

– ئێستا لەلایەن دەوڵەتەوە سیاسەتی دەستی دەستى پێکردن بەڕێوە دەبرێت.

– ئەمە بە دروست نازانم. ڕەنگە ئەم گوتانەی من بە دڵی هەندێک کەس نەبێت. بەڵام دەبێت ڕاستییەکان بگوترێن.

– بەردەوامبوونی پرۆسەکە بەم شێوەیە نائومێدی دروست دەکات و ئێمە نامانەوێت ئەمە ڕووبدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *