ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردەسەر چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع

سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانیی بۆردومانی ئەو گروپە چەکدارانەی کردوە کە هێرشیانکردەسەر دروزەکان له‌سوێداو ده‌وروبه‌رى.

ڕادیۆی دەنگی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی هۆشداریی توندی بە دەسەڵاتدارانی سوریا داوە و داوایکردووە دەستدرێژیکردنەسەر دروزەکان ڕابگرن.

هاوکات سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع ئەنجامداوە.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ى هەواڵی میدیاکان، لەباشوری دیمەشق شەڕو ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان ئاسایشی سوریاو گروپێکی چەکدار ڕویداوەو زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاشكرایده‌كه‌ن، 11 ئەندامی ئاسایشی وڵاتەکە کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، گروپی (ڕیجالکەرامە) لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا ڕوبەڕوبونەتەوە، حکومەت هێزی زیاتری ڕەوانەی باشوری دیمەشق کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *